زانكۆی سلێمانی و كونسوڵی گشتی كۆماری چیك سیمینارێكی زانستیان هاوبەشیان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدا



زانكۆی سلێمانی و كونسوڵی گشتی كۆماری چیك سیمینارێكی زانستیان هاوبەشیان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدا

 [email protected]

ئەمڕۆ 25-5-2021، لە ژێر چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی چەندین و مامۆستای كۆلێجی پزیشكی لە كەمپی ناو شاری زانكۆی سلێمانی سیمیناری هاوبەشی زانستی زانكۆی سلێمانی و كونسوڵخانەی كۆماری چیك بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای سیمینارەكەدا د. كۆسار محەمەد راگری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی وتەیەكی بەو بۆنەیەوە پێشكەشكردو تێیدا سوپاسی كونسوڵی چیكی كرد بۆ ئەو هەماهەنگییە بۆ ئەنجامدانی سیمینارەكە كە تایبەت بوو بە هەوڵە زانستییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان.
پاشان لەلایەن پرۆفیسۆر د. پیتەر كە زانایەكی بواری پزیشكی وڵاتی چیك-ە بابەتێكی زانستی پزیشكی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆناو هەوڵە زانستییە پزیشكییەكان بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو پەتا جیهانییە مەترسیدارە پێشكەشكرا.
لە كۆتایی سیمینارەكەشدا دەرگای پرسیارو گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو كە سەرجەم بابەتەكان لەسەر هەوڵە پزیشكی و زانستییە نوێیەكان بوو بۆ رووبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.






 2021-05-25
 207