بەسەرۆكایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكان كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو



بەسەرۆكایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكان كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

 [email protected]

ئەمڕۆ 30-5-2021، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی زانكۆی سلێمانی كردوو كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان و بە سەرۆكایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای كۆبوونەوەی  ئەنجومەنی وەزارەت، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە سوپاسی سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی كرد ، بۆ خۆراگریی و دڵسۆزییان لە راپەڕاندنی كارەكانیان سەرەڕای قەیرانی دارایی و مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوان لە لەخۆبردوییانە توانیویانە كارەكانیان ئەنجامبدەن و رێگەیان نەداوە زیان بە ئاستی زانستی و رەوتی خوێندنی باڵا لە زانكۆكاندا بكەوێت.
پاشان وەزیری خوێندنی باڵا بەوردی باسی لە هەوڵەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا كرد بۆ دەستەبەركردنی مافە داراییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانكۆكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ، هەروەها گەیاندنی كێشەو گرفتەكانی وەزارەت بە ئەنجومەنی وەزیران و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی رووبەڕوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو زانكۆ حكومییەكان دەبێتەوە تا چارەسەركردنیان.
هەروەها لەرێگەی داتا شۆوە پریسنتەیشنێك لەسەر داواكاری دارایی زانكۆكان پێشكەشكرا، كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە، روونكردنەوەی پێویستی لەسەر دراوە.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو گوێگرتن لە داواكاری و راو سەرنجی سەرۆك زانكۆ حكومییەكان سەربارەت  بە كێشەكان و چۆنێتی چارەسەركردنیان، كە تێیدا سەرجەم سەرۆك زانكۆ حكومییەكانی هەرێم راو سەرنج و پێشنیارەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان خستەڕوو پاشان گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوەكرا.

 

 





 2021-05-30
 340