پیرۆزبایی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی



پیرۆزبایی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی

 [email protected]

بەبۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی پیرۆزبای ئاڕاستەی هاوسەرۆكان و سەركردایەتی و كادیر و ئەندامان و  لایەنگرانی ئەو حزبە كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ئەمڕۆ 46 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا تێپەڕدەبێت ، یەكێتی وەك حزبێكی گەورەی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی پڕ سەروەریە و خاوەنی زۆترین شەهیدە بۆیە بە حزبی شەهیدان ناسراوە، سەركردەو دامەزرێنەری ئەو حزبە، سەرۆك مام جەلال-ە كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی زانكۆی سلێمانی زانكۆی (دایك)و هەمیشەش یەكێك بووە لەو سەركردە سیاسییە گەورانەی بەردەوام  پشتیوانی و هاوكاری زانكۆی سلێمانی كردووە، لە پێناو بەرەپێش بردنی رەوتی زانست  و زانیاری و بەرەو پێشبردنی وڵاتدا، هەربەم بۆنەیەوە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی و سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆوە پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكان و سەركردایەتی و كادیر و ئەندامان و  لایەنگرانی ئەو حزبە دەكەین..

دووبارە پیرۆزە..


 پرۆفیسۆری یاریدەدەر
د. ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 





 2021-06-01
 299