سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كەمپی ناوشاری بەسەركردەوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كەمپی ناوشاری بەسەركردەوە

 [email protected]

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن حسین بەیاوەری دكتۆر كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دكتۆر پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران سەردانی كەمپی ناوشاری زانكۆی سلێمانیان كرد .

لەو سەردانەدا هەریەك لەكۆلێجەكانی بازرگانی و ددان و پەرستارییان بەسەركردەوە، هەروەها هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خوێندكارانی ئەوبەشەیان بەسەركردەوە كەمەبەستی سەردانەكەیان بۆ زیاتر لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكان و گوێگرتن لە كەموو كوڕییەكان و چارەسەركردنیان.

 

 

 





 2021-06-09
 419