لە رێورەسمیكدا بڕوانامەی پێداگۆجی بە بەشداربووانی خولی دووەم و سێیەمی پێداگۆجی بەخشرا



لە رێورەسمیكدا بڕوانامەی پێداگۆجی بە بەشداربووانی خولی دووەم و سێیەمی پێداگۆجی بەخشرا

 [email protected]

لە رێورەسمێكی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و چەند ڕاگرێك، سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەكادیمی لە زانكۆی سلێمانی، بڕوانامەی تەواوكردنی بەخشییە دەرچوانی خولی دووەم و سێهەمی پێداگۆجی.
لە سەرەتای رێورەسمەكەشدا  پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ لە وتەیەكدا باسی لە گرنگی و سەركەوتویی پرۆگرامی پێداگۆجی كرد، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد كە دەرچوانی خولەكە دەرفەتێكی زێڕینیان لە بەردەمە كە ئەو توانست و كارامەییانەی لە خولەكەدا پێی ئاشنابون و ڕاهێنانیان لەسەر كردوە، بیگەیەنن بە فێرخوازان و هەوڵی تەواوی خۆیان بدەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆ و خوێندكاران. هەروەها، سەرۆكی زانكۆ سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و مامۆستایانی ڕاهێنەر كرد ، كە چۆن لێبڕاوانە كار بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە ئەكەن.

هەرلەو بارەیەوە، م. ستەم كامیل بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی ئاماژەی بەوە كرد كە پرۆگرامی پێداگۆجی تا دێت  گەشە دەكات و، مامۆستایانیش بە حەز و تامەزرۆییەكی زۆرەوە بەشداری خولەكان دەكەن، لە ئێستاشدا خولی چوارەم لە سەنتەرەكە بەڕێوەدەچێت و خولەكانیش بەردەوامدەبن.





 2021-06-14
 512