سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە د. هاوكار سالار كرد كە وەك ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی جامی عەرەبی دیاریكرا



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە د. هاوكار سالار كرد كە وەك ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی جامی عەرەبی دیاریكرا

 [email protected]

ئەمڕۆ 29-6-2021، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە د. هاوكار سالار ئەحمەد مامۆستای كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی كرد، كە لە وەك یەكەم كورد، دیاریكرابوو بۆ ناوبژیوانی یاری پاڵەوانێتی جامی وڵاتانی عەرەبی 2021.
سەرەتا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی سوپاسی بێ پایانی د. هاوكاری كرد، بۆ بەدەستهێنانی ئەو نازناوەو كە وەك ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی جامی عەرەبی 2021، دیاریكراو بەسەركەوتوویی ئەو ئەركە گەورەیەی جێبەجێكرد، كە ئەمە شانازییەكی گەورەیە بۆ زانكۆی سلێمانی و كوردستان و عیراقیش .
هەروەها سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: د. هاوكار سالار بەردەر لەوەی مامۆستایەكی لێهاتوو چالاكە لە كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی سلێمانی، هەمان كات بەهۆی تواناو لێهاتوییەوە توانی وەك ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی یاری كۆتایی پاڵەوانییەتی جامی عەرەبی 2021 بەشداربێت و ئەو ئەركە گەورەیە بەسەركەوتوویی جێبەجێبكات، بۆیە وەك زانكۆی سلێمانی وێڕای سوپاسكردنی هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین و وەكو سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی-ش هەمیشە پشتیوان و هاندەری دەبین بۆ بەرەو پێشبردنی كارەكانی .

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر هاوكار سالار ئەحمەد، یەكێكە لە  مامۆستا لێهاتوو چالاكەكانی كۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكانی زانكۆی سلێمانی كە   وەك ناوبژیوانی یاری كۆتایی پاڵەوانێتی جامی عەرەبی 2021 لە قاهیرەی پایتەختی میسر دیاریكراو ئەو ئەركەی بەسەركەوتوویی جێبەجێكرد .






 2021-06-29
 637