چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەشی زانكۆی سلێمانی كرا



چەپكە گوڵی پیرۆزبایی پێشكەشی زانكۆی سلێمانی كرا

 [email protected]

دوای ئەوەی بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانی  وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە بۆ شەش مانگی یەكەمی 2021 راگەیەنرا، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشان  كرایەوە، ئەمڕۆ 7/28 هەریەك لەبەڕێزان فەرید ئەسەسەرد،دڵپاك تاهیر،لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چەپكە گوڵی پیرۆزباییان پێشكەشی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كرد.

لە وتەیەكدا فەرید ئەسەسەرد وتی: پیرۆزبایتان لێ دەكەین بە بۆنەی ئەو ئاستە بەرزەی بەدەستان هێناوە، وتیشی شانازییە بۆ ئێمە كە زانكۆی سلێمانی گەشتۆتە ئەم ئاستە باسی لەوەشكرد كە ئەوان پێشبینی بەرەو باشتربوون و بەرەو پێشچوونی زیاتر لە زانكۆی سلێمانی دەكەن.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن زۆر سوپاسی كردن بۆ سەردان و پیرۆزباییەكەیان وتیشی هەوڵئەدەین ناوی زانكۆی سلێمانی لەپێشەنگدا بهێڵینەوە بەڵام ئەوەش بە هەوڵ و پشتگیری هەموو لایەك دەبێت ،ئەگەر پشتگیری بكرێین دەتوانیین كێبڕكێ لەگەڵ زانكۆكانی عیراقدا بكەین.

 

 

 

 

 





 2021-07-28
 399