سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی واست كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی واست كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 23-8-2021، پرۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی واست كرد بەسەرۆكایەتی د. مازن.


لەو دیدارەدا كە هەریەك لە د. كاوە عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. كاوە جەمال یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی زانكۆ و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەیبوون، هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی واست كرد.


هەرلەو دیدارەدا هەردوو زانكۆ یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد لە پێناو زیاتر هاوكاری كردنی یەكتری و فراوانكردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانیان لە هەموو بوارەكاندا.




 





 2021-08-23
 871