ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 25-8-2021، بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانكۆ بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، باسی لەدەوامی فەرمانبەران و مامۆستایان كرد و وتی دوای ئەوەی موچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین و لەكاتی خۆیدا دەدرێت، هەر بۆیە پێویستە دەوامی فەرمانبەرانیش ئاسایی ببێتەوە.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەشدا باس لەچۆنیەتی پلانی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندكاران كرا جگە لەوەش نوێنەری خوێندكاران باسی لەكێشەو داواكارییەكانی خوێندكاران كرد.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفتی كۆلیج و بەشەكانی زانكۆو وەرگرتنی پێشنیارەكان بۆ چارەسەركردنیان.

 

 

 





 2021-08-25
 383