ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 8-9-2021، بەسەرۆكایەتی پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەن بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی 2021-2022 لەسەرجەم خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی كرد وهیوای خواست ساڵی بەرەو پێشچوونی زانكۆی سلێمانی بێت، وتیشی لەئێستادا سەرۆکایەتی زانکۆ لەخۆ ئامادەكردندایە بۆ دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەناو کەمپەس بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، باسی لەوەشكرد کە لەڕێی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی ووەزارەتی داراییەوە بەردەوام لەهەوڵی دابینكردنی پێداویستی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەكان و تاقیگەکان وکۆلێجەکانن.
ھەر بۆیە تەوەرێكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر كێشەو گرفتی كۆلیج و بەشەكانی زانكۆو وەرگرتنی پێشنیارەكان بۆ چارەسەركردنیان.
 وە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی داوا لە مامۆستایان وفەرمانبەران وخوێندكاران دەكات بۆ ئەوەی بەدوور بن لە زیانەكانی پەتای كۆرۆنا ڤاكسینی کۆرۆنا بەكاربێنن وتیشی داوا لەبەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەكەین كە بنكەیەكی كوتان لەناو زانكۆی سلێمانی دابنێت بۆ كار ئاسانی زیاتر بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانکۆ.





 2021-09-08
 350