لە هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی داهاتووی كورد بەڕێوەچوو



لە هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی داهاتووی كورد بەڕێوەچوو

 [email protected]

ئێوارەی ئەمڕۆ 8-9-2021، لە مەراسیمێكی شاریستەدا و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی پرۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئالان فەرەیدوون سەرۆكی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی و ئامادەبوونی چەندین مامۆستاو توێژەرو رۆشنبیرو و نوسەر لە باخچەی هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سلێمانی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی "داهاتووی كورد" بەڕێوەچوو.


رێورەسمەكە بە هاوبەشی هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی رێكخرابوو، كە تێیدا كتێبی "داهاتووی كورد" ناسێنراو بڵاوكرایەوە، كە بەرهەمی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی بوو كە پێشتر لەلایەن هەردوو زانكۆوە بە هاوبەشی ئەنجامدراوبوو.  






 2021-09-08
 121