ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا درێژکرایەوە
Pave Jamil ([email protected])بەمەبەستى ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، لە ئەنجامى کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (9/9/2015) بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و, بە ئامادەبوونى بەرێزان راوێژکارانى جەنابى وەزیر و بەرێوەبەرە گشتیەکان و، ى.ب.گ توێژینەوە و پەرەپێدان بەڕێوەچوو، ڕێنمایى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆکانى کوردستان هەموار کرایەوەو، وادەى پیشکەشکردنیش درێژ کرایەوە
بۆبینینى تەواوى بریارو گۆرانکاریە نوى یەکان کرتە لەم بەستەرە بکە
2015-09-09
1726