سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی ئیتاڵیا كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی ئیتاڵیا كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 13-9-2021، پرۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی پەیمانگای كلتوری كوردی ئیتاڵیای كرد.

لە دیدارێكدا كە هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامدانی كارو پڕۆژەی هاوبەش كرد لەنێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بۆڵۆنیای ئیتاڵیا كرد، هەروەها جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئەكادیمی و زانستییەكانی نێوان هەردوو زانكۆ كرد لەسەرجەم بوارەكاندا.

شاندی میوان پێكهاتبوون لە سۆران یاسین سكرتێری پەیمانگای پەیمانگای كلتوری كوردی ئیتاڵیا و لۆكا كۆلیڤا پسپۆڕی یاریدەدەر لە زانكۆی بۆڵۆنیای ئیتاڵیا و پسپۆڕ لە بواری كەلەپور، هەر لەو دیدارەدا د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوو.





 2021-09-13
 323