پرسەنامەی سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان عبداللە حاجی سعید



پرسەنامەی سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان عبداللە حاجی سعید

 [email protected]

بۆ كۆچی دوایی عبداللە حاجی سعید كەسایەتی ناسراو تێكۆشەری دێرینی گەلەكەمان ، باوكی (د.ئامانج عبداللە) ڕاوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، پڕۆفیسۆر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان كردووە، ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و كەسایەتی ناسراو (عبداللە حاجی سعید) كە دەكاتە باوكی (د.ئامانج عبداللە) ڕاوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بە ناوی ئەنجومەنی زانكۆوە پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاڕاستەی  د.ئامانج عبداللە ڕاوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین و هیوادارین ئەمە دواین ناخۆشی بێت ، لە یەزدانی مەزنیش دەپاڕێینەوە كۆچكردو بە بەهەشت بەرین شاد بكات و خواسەبوری هەموولایەك بداتەوە..


انا للە وانا الیە راجعون


پرۆفیسۆر
د. ڕەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی


 





 2021-09-29
 356