پرسەنامەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەنوەر



پرسەنامەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەنوەر

 kosar othman([email protected])

 بۆ کۆچی دوایی ، (پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەنوەر محمود رەحیم) مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، پڕۆفیسۆر د. رضا حەسەن  سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
 پرسەنامەی سەرۆکی زانکۆ بۆ کۆچی دوایی  پڕۆفیسۆر  دکتۆر ئەنوەر محمود رەحیم بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێزیمان پێگەیشت، کەبەڕێزیان مامۆستایەکی لێهاتوو بە ئەزموونی  زانکۆی سلێمانی بەشی پەروەردەی وەرزش بوون و ماوەی چەندین ساڵە خزمەت بە بواری زانست و ئەکادیمیا دەکات، بۆیە بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەرێزەکەیان دەکەین و هیوادارین ئەمە دواین خەمیان بێت و لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات  و ئارامیش بەهەموولایەک پێببەخشێت..
 
انا لله و إنا الیە راجعون..
 
          پڕۆفیسۆر
      د. رضا حسن حسين
 سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
 
 




 2021-11-14
 1000