زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژی تر دەوامی راگرت



زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژی تر دەوامی راگرت

 kosar othman([email protected])


 پاش وەرگرتنى رەزامەندی  ئەنجومەنی زانکۆ و بەگفتوگۆ کردن لەگەل وەزارەتى خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەپێی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی زانکۆ کان بە یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٨ی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، ماددەی ١٣ برگەی ١/ خاڵی ٩، سەبارەت بەراگەیاندنی راگرتنی پرۆسەی خوێندن بەراوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی زانکۆمان، خوێندکارانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا، کە بۆ ماوەی چوار رۆژ، لەرۆژی یەک شەممە ٢٨/١١/٢٠٢١ تا رۆژی چوارشەممە ١/١٢/٢٠٢١ دەوامی خوێندکاران رابگرێت.

                                                                                                    ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی





 2021-11-26
 7674