سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ 13-12-2021، پڕۆفیسۆر د. ڕضا حسن حسين سەرۆكی  زانكۆی سلێمانی، پێشوازی لە د. ستاڤرۆس  كیریمیس كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا  گفتوگۆیان لە بارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی وڵاتی یۆنان كرد، هەروەها تاوتوێی گۆڕینەوەی زانیاری و  بەستنی كۆنفرانسی زانستی هاوبەشكرد، لە نێوان زانكۆی سلێمانی زانكۆكانی یۆنان-دا.
هەرلەو دیدارەدا د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی ئامادەبوو.




 2021-12-13
 947