بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانەوە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا تاكو 6 ی كانوونی دووەمی 2022 دەوامی خوێندن رابگرێت



بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانەوە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا تاكو 6 ی كانوونی دووەمی 2022 دەوامی خوێندن رابگرێت

 [email protected]

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی ، خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی كاركردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەكانی زانكۆمان لەلایەن تیمێكی ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەرێزان لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەو دابینكردنی پێداویستیەكانیان ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا:

یەكەم : دەوامی خوێندن لە رۆژی ٢/ ١ / ٢٠٢٢ تاوەكو ٦/ ١ / ٢٠٢٢ رابگیرێت و سەرجەم تاقیكردنەوەكانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی ٨/ ١ / ٢٠٢٢ دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیكردنەوەكان دەكرێتەوە.
دووەم : لیژنەی تاقیكردنەوەكانی كۆلێژەكان خشتەی تاقیكردنەوەكان رێكدەخەنەوە بەجۆرێك كە رۆژی شەممە ٨/ ١/ ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی دەستپێكی تاقیكردنەوەكان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی كۆلێژەكان .
 
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی
 




 2021-12-30
 3083