سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی كوردسات دەكات



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە دەزگای میدیایی كوردسات دەكات

 [email protected]

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی كوردسات، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی ئەو كەناڵە جوانە دەكات، كە ئەمەدەقەكەیەتی :

بەرێزان / سەرپەرشتیار و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات
 
ئەمڕۆ 1-1-2022، دەزگای میدیایی كوردسات ، وەك دامەزراوەیەكی میدیایی سەنگین  پێدەنێتە ساڵێكی نوێی تەمەنییەوە، كە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تاكو ئێستا ھەمیشە پابەند بە بنەماكانی پیشەیی كاری راگەیاندن پەیامی میدیایی خۆی ئاڕاستەكردووە و لە چوارچێوەیەكی بەرپرسیاردا لە ئاست رووداو و پێشھاتەكاندا بووە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرپەرشتیار و رۆژنامەنووسان و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات دەكەین، ھیوادارین كاروانەكەتان بەردەوام بێت وەك ھەمیشە لە خزمەت گەیاندنی راستی رووداوەكانی كوردستان بن و لەپاڵ گەیاندنی روانینە جیاجیاكان ببنە سەكۆی بەیەك گەیشتنی خەڵك و حكومەت، ئەركی خۆتان وەك دەسەڵاتی چوارەم بەجێبگەیەنن و چاودێری راستەقینە بن لە پێناو كوردستانێكی ئاوەدانتر.
 
 دووبار پیرۆزە...
 
پرۆفیسۆر د. رضا حسن حسین 
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 




 2022-01-01
 1178