بۆ ئەمساڵیش زانكۆی سلێمانی پێشەنگە



بۆ ئەمساڵیش زانكۆی سلێمانی پێشەنگە

 [email protected]

زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە باشترین زانكۆ و لەسەر ئاستی عێراقیش بەسێیەم باشترین زانكۆ دەستنیشان دەكرێت.

بۆ ئەمساڵیش پەیمانگای  (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان، ریزبەندی بۆ باشترین زانكۆكان كردووەو لەسەر ئاستی 10 باشترین زانكۆكانی عێراق ، زانكۆی سلێمانی لە پلەی سێیەمدایە، ئەمەش بە تومارێكی نوێ‌ دادەنرێت لە مێژووی زانكۆی دایك-دا.
پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان كە بە (SIR) دەناسرێت ، ساڵانە بە پیێ‌ پێوەری زانستی ریزبەندی بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات ، بۆ ساڵی (2021)یش ، پێگەی زانكۆی سلێٍمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە بە شێوەیەك كە تەنها چەند خاڵێك لە پاش یەكەمی ریزبەندییەكەوە دێت.
پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان لە پێنچ سێكتەری جیاوازدا ریزبەندی بۆ ئاستی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییەكان دەكات لەوانە:
حكومی ، تەندروستی ، خوێندنی باڵا ، تایبەت ، هتد. . پێوەر و ستانداردەكانی هەڵسەنگاندنیش ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت : هەگبەی توێژینەوەكان ، هەماهەنگی نێودەوڵەتی ، ئاستی بڵاوكراوەكان –"ئیمپاكت فاكتەر".
 
بە پیێ‌ ئەم بوارانە بۆ ساڵی 2021، لەسەر ئاستی 10 باشترین زانكۆ حكومییەكانی عێراق زانكۆی سلێمانی لە پێگەی سێیەمدایە بە پلەی (760)یە كە تەنها 5 خاڵی ماوە بگاتە یەكەمی ریزبەندییەكە.
 
پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان،  دامەزراوەیەكی زانستییە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییەكان دەكات كە بنكەی سەرەكی لە وڵاتی ئیسپانیایە و ئەم دامەزراوانە لە خۆ دەگرێت :
 
- ئەنجومەنی توێژینەوەی نیشتمانی ئیسپانیا
 
- زانكۆی گرانادا
 
- زانكۆی كارلوسی سێیەمی مەدرید
 
- زانكۆی ئەڵكالا
 
- زانكۆی ئێكستریمادورا
 
- لەگەڵ چەندین دامەزراوەی تری زانستی و ئەكادیمی ئیسپانیا پۆلێنكاری ئەكادیمی و زانستی بۆ دامەزراوە تایبەتەكانی بواری توێژینەوە و راڤەی زانستی دەكات، لەسەر بنچینەی ئەم بوارانە: 
ئەدای توێژینەوە، داهێنان و دەستپێشخەرییەكان ، كاریگەری كۆمەڵایەتی. رێژەی هەڵسەنگاندنەكان لە(100%)، 
بەمشێوەیە دیاری دەكرێت:
 
50%- بۆ تویژینەوە و بڵاوكراوە ئەكادیمی و زانستییەكان
 
30% -داهێنان و دەستپێشخەرییەكان
 
20%- كاریگەری كۆمەڵایەتیەكان
 
زانكۆی سلێمانی كە بە زانكۆی دایك دەناسرێت بۆ ماوەی چەندین ساڵە بە یەكەمی زانكۆكانی كوردستان دەست نیشاندەكرێت ، لە ریزبەندییە جیهانییەكان- دا ساڵانە ریكۆردی نوێ‌ و پلەی بەرز تۆمار دەكات.
 
جگە لەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی كورستان بە پلەی یەكەم دێت و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە هەڵكشانی بەردەوام دایە بۆنموونە، لە ریزبەندی(Webometrics) بۆ ریزبەندیكردنی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمیە باوەرپێكراوەكانی جیهان لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵای وڵاتی ئیسپانیایە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
 بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكە:
https://www.scimagoir.com/rankings.php?country=IRQ&fbclid=IwAR0uautj2ZRvpTHFTuJ4EMgSk4jF3T9tdSwLwqVSE4elOOLT3MwLNYkAZXQ
 




 2022-01-05
 3165