لە زانكۆی سلێمانی زنجیرە سیمینارێك لەسەر ناساندنی خوێندن لە یۆنان بە خوێندكارانی كورد بەڕێوەدەچێت



لە زانكۆی سلێمانی زنجیرە سیمینارێك لەسەر ناساندنی خوێندن لە یۆنان بە خوێندكارانی كورد بەڕێوەدەچێت

 [email protected]

ڕۆژی سێشەممە 11-1-2022 زانكۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی یۆنان-هەولێر چەند سیمینارێك ڕێكدەخات، سەبارەت بە چۆنێتی خوێندن لە یۆنان، ئەریستۆ و رۆژهەڵات، ژن و ژنانی سەركردە.  

یۆنانی نوێ كۆمەڵگایەكی دینامیكی كراوەیە، بۆ ڕوانین لە داهاتوو، تێكەڵكردنی ڕۆحی كلاسیك لەگەڵ رێگاكانی سەردەمی نوێ، یۆنان بەشێوەیەكی سەرەكی كار لەسەر رۆشنبیری و خوێندنی باڵا دەكات، هەمان كات بەشێوەیەكی فراوان پەرە بەلایەنی تەكنەلۆژیا و داهێنانە تەكنەلۆژییەكان دەدات.
 ئەم پڕۆژەیە بە هاوكاری كونسوڵخانەی گشتی یۆنان-هەولێر بەشێوەیەكی فەرمی كار لەسەر خوێندنی باڵا لە وڵاتی یۆنان دەكات، بۆ بانگەوازكردنی زانكۆ ئاست بەرزەكانی ئەو وڵاتە بۆ وڵاتانی دەرەوە.  
ئامانج لەم پڕۆژەیە نیشاندانی ئاستی زانكۆكانی یۆنانە كە زانیاری لەسەر كۆرسەكانی بەكالۆریۆس و خوێندنی باڵا دەخاتە ڕوو.
 هاوكات چەندین وۆركشۆپ و سیمیناری تایبەت لەخۆدەگرێت كە بریتین لە سیمیناری دكتۆر ڤاسیلیۆس سایرۆس، باس لە پەیوەندی و تێكەڵی نێوان كلاسیك و تازەگەی دەكات، كە بە دوو بابەتی گرنگ دادەنرێت لە پرۆگرامەكانی زانستە مرۆڤایەتییەكاندا.
 
پرۆگرامی سیمینارەكان لە رۆژی سێشەممە 11-1-2022، بەم شێوەیە دەبێت :
-  كاتژمێر 10:00 بۆ 11:00 سیمینارێكی تایبەت بە خوێندنی بەكالۆریۆس لە یۆنان بەڕێوەدەچێت، شوێن: هۆڵی كۆنگرێس لەكامپی نوێ.
-  كاتژمێر 11:15 بۆ 12:15 سیمینارێكی تایبەت بە چۆنێتی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا  لە یۆنان سازدەكرێت،  شوێن: هۆڵی كۆنگرێس لەكامپی نوێ.
- كاتژمێر 1:30 بۆ 3:00  د. ڤاسیلیوس سایرس وانەیەكی تایبەت بە (ئەریستۆ و رۆژهەڵات) 
 شوێن: كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان, بەشی شوێنەوار.
-كاتژمێر 6:30 بۆ 8:00 د. ڤاسیلیوس سایرس وانەیەكی تایبەت بە (ژن و ژنانی سەركردە) 
 شوێن: كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەشی كاری كۆمەڵایەتی .


هەركەسێك خوازیارە بەشداریبكات لە سیمینارەكانی تایبەت بە چۆنێتی خوێندن لە یۆنان دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بكات لە ڕێگەی ئەم لینكەوە:

https://forms.gle/AHrkByS43ny3MEpGA

 

 




 2022-01-09
 1656