سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد

 kosar othman([email protected])

  ڕۆژی 10-1-2022، پڕۆفیسۆر د. رضا حسن حسین سەرۆكی  زانكۆی سلێمانی، پێشوازی لە د. ستاڤرۆس  كیریمیس كونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا  گفتوگۆیان لە بارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی وڵاتی یۆنان كرد، هەروەها باس لە ڕێکخستنی زنجیرە سیمینارێک کرا كە ڕۆژی سێشەممە لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت،زنجیرە سیمینارەكان لەسەر ناساندنی خوێندن لە یۆنان بە خوێندكارانی كوردە.

 





 2022-01-10
 929