لە زانکۆى سلێمانى تاقیکردنەوەى پاڵێوراوانى دکتۆرا ئەنجامدرا



لە زانکۆى سلێمانى تاقیکردنەوەى پاڵێوراوانى دکتۆرا ئەنجامدرا

 Rebaz Nawzad ([email protected])

  پاش 5 ساڵ بۆ یەکەمین جار ئەمرۆ لە زانکۆى سلێمانى تاقیکردنەوەى پاڵێوراوانى دکتۆرا ئەنجامدرا .
ئەمرۆ 21/9/2015 تاقیکردنەوەى پاڵیوراوانى دکتۆرا بۆ خوێندن لە بەشە جیاوازەکانى سکوڵى زانست دەستى پێکرد .
بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکان(پ.ى د.ڕەزا حەسەن) یاریدەدەرى ڕاگرى سکوڵى زانست بۆ کاروبارى زانستى لەگەڵ(دکتۆر خەسرەوە عبدوڵا) هۆڵى تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکردەوە کە بە شێوەیەکى باش پرۆسەکە بەڕێوەدەچوو .
(پ.ى د.ڕەزا حەسەن) یاریدەدەرى ڕاگرى سکوڵى زانست بۆ کاروبارى زانستى ڕایگەیاند: پاش پێنج ساڵە بۆ یەکەمین جارە لە زانکۆى سلێمانى خوێندنى دکتۆرا دەکرێتەوە .وتیشى: لە سکوڵى زانست 44 پاڵێوراو کێبڕکى دەکەن لە سەر بەدەستهێنانى 33 کورس لە هەر شەش بەشەکەدا کە بریتین لە بەشەکانى( کیمیا و فیزیا و ماتماتیک و کۆمپوتەر و جیۆلۆجى و بایۆلۆجى ).

 

 





 2015-09-22
 1957