سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی له‌ پیوكه‌ی میدیا ده‌كات



سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی له‌ پیوكه‌ی میدیا ده‌كات

 [email protected]

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری PUKmedia ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

بۆ به‌ڕێز/ سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia 
 به‌بۆنه‌ی داگزیرساندنی مۆمی 19 یه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ه‌وه‌ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ساێمانی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه‌، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌مبوونتان بۆ ده‌خوازین، به‌ڕێزان پێگه‌ی PUKmedia له‌ناو میدیای كوردیدا پێگه‌یه‌كی سه‌نگین و متمانه‌ پێكراوه‌و جێ په‌نجه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان، له‌ سه‌ر میدیای كوردی دره‌وشاوه‌یه‌، ماڵپه‌ڕی PUKmedia كه‌ناڵێكی راستگۆیه‌و هه‌میشه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیار له‌ناو دنیای سۆشیال میدیای كوردیدا.
 له‌كۆتاییدا هیوادارین له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ی گرتووتانه‌ به‌رده‌وامبن، چونكه‌ PUKmedia قوتابخانه‌یه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان.
 
دووباره‌ پیرۆزه‌...
 
 پرۆفیسۆر 
د. رضا حسن حسین 
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی 

 
 
 




 2022-01-22
 1382