زانکۆی سلێمانی کۆڕێکی لە ژێر ناونیشانی ریفۆرم‌و پێشمەرجەکانی چاکسازی لەکەرتی خوێندنی باڵا سازكرد



زانکۆی سلێمانی کۆڕێکی لە ژێر ناونیشانی ریفۆرم‌و پێشمەرجەکانی چاکسازی لەکەرتی خوێندنی باڵا سازكرد

 kosar othman([email protected])

 رۆژی یەک شەممە 20-2 -2022 بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ومامۆستایانی زانکۆی سلێمانی و بەرپرسانی حکومی و حزبی لەکەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا، کۆڕێک بۆ بەرێزان نەجاد فلود بلکاسم وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و پەروەردەی فەرەنساو بەرێز دکتۆر یوسف گۆران وەزیری پێشووی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان سازکرا.
کۆڕەکە لەژێر ناونیشانی "ریفۆرم‌و پێشمەرجەکانی چاکسازی لەکەرتی خوێندنی باڵا، ئەزموونی فەرەنساو کوردستان"، لە هۆڵی کۆلیژی ئەندازیاری کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی  بەرێوەچوو
. لە کۆڕەکەدا نەجاد فلود بلکاسم وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و پەروەردەی فەرەنسا باسی ئەزموون و تێڕوانینی خۆی دەربارەی پرۆسەی چاکسازی و ریفۆرم لەسیستمی خوێندنی باڵاو پەروەردە کرد، هەروەها ئەو وتەیەشی بەبیری ئامادەبووان هێنایەوە  کە دەڵێت لەگەڵ کردنەوەی هەر قوتابخانەیەک دەرگای گرتوخانەیەک دابخەیت کە ئەو پێی وابوو ئەم وتەیە بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستە باسی لەوەشکرد کە دەبێت یەکسانی لەنێوان خوێندکاری دەوڵەمەندو هەژاردا هەبێت چونکە ئەگەر جیاوازی لەنێوانیان هەبێت لەدواڕۆژدا چینە دەوڵەمەندەکە حوکمڕانی دەگرنە دەست و لەبیرکردنەوەی هەژاران ناگەن.
وتیشی پێویستە حکومەت پارە لەپەروەردەو خوێندنی باڵادا سەرف بکات بۆ ئەوەی لەهەموو کەرتەکانی تردا سەرکەوتوو بێت.
دواتر دکتۆر یوسف گۆران وتی: لەساڵانی ڕابردوودا چەندین هەنگاوی گرنگیان ناوە بەڵام ئێشتا ڕێگەیەکی دورو درێژیان لەپێشە،وتیشی چاکسازی باش لەبواری خوێندنی باڵادا کراوە هەر لەتوانا سازییەوە تا بۆڵۆنیاو دڵنیای جۆری و پێداگۆجی کە لەکابینە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کراوە کە ئەمانە ڕۆلِێکی بەرچاویان بینیوە لەبەرەو پێش بردنی زانکۆکاندا ،وتیشی ساڵی 2014 دوو لیژنەمان دروست کرد، لیژنەیەکی ئەوروپی‌و لیژنەیەکی ناوخۆیی، بۆ ئەوەی هۆکاری ئەوە بزانین، کە بۆ وا دواکەوتووین لەئاستی زانکۆکانی جیهان. یوسف گۆران وتیشی: دراسەیەکی وردمان کردو گەیشتینە، کۆمەڵێک ئەنجام، کە خاڵە لاوازەکانی ئێمەیان دیاریکردبوو، لەوانە بۆچی ریسێرچەکانمان کەمیکردووە، بۆمان دەرکەوت لە بەر ئەوەی ئێمە، پێوەرە جیهانییەکانمان نەدەزانی، بۆ ریسێرچ، نەماندەزانی توێژینەوەکان لەگۆڤارە ئاست بەرزەکان بڵاوبکەینەوە. هەروەها لە کۆڕەکەدا باس لە ئاستی زانکۆو بەرەوپێشچوونی ئێستای زانکۆی سلێمانی کرا، کە چۆن ئەو کارە کراوەو بەچەند قۆناغێک گەیشتوون بەو ئاستەو لەو بارەوە یوسف گۆران وتی: پارەیەکی زۆرمان تەرخانکرد، هانی توێژەرەکانماندا کە توێژینەوە ئەنجامبدەن، بەشێکی زۆری زانکۆکان لەرانکیندا نەبوون، ئێستا هەموو زانکۆکان هاتوونەتە ناو رانکینی جیهیانییەوە.
لەکۆتایشدا ئامادەبووان چەندین ڕاو سەرنجی خۆیان لەبارەوە خستەڕوو.
 




 2022-02-20
 1725