زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بەغداد ڕێككەوتنامەی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد



زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بەغداد ڕێككەوتنامەی لێكتێگەیشتنیان واژوو كرد

 [email protected]

 ڕۆژی 20-2-2022، پرۆفیسۆر د. رضا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی بەغداد كرد، كە بە یاوەری سەرۆكی زانكۆی بەغدا دكتۆر مونیر حەمید ساعدی‌ سەردانی زانكۆی سلێمانیان كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر فراوانكردنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بەغداد كرد،  پاشان رێككەوتنێكیان واژووكرد، ئەوەش بۆ هاریكاری زانستی لەنێوان هەردوو زانكۆ، هەردوو سەرۆكی زانكۆی بەغدادو زانكۆی سلێمانیش دوای واژووكردنی رێككەوتنەكە، چەند لیژنەیەكیان پێكهێنا.

هەرلەو دیدارەدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا لەبارەی واژووكردنی ئەو رێككەوتنەوەو ئامادەیشینیشاندا بۆ جێبەجێكردن‌و هەر هاوكارییەك، كە بە زانكۆكەیان بسپێرێت، ئەوەش لەپێناوی زیادكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوولا.





 2022-02-21
 1292