پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991



پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991

 [email protected]

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991

  

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە بۆنەی ساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991ی گەلی كوردی ستەمدیدەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كورد ئەكات وە سەری رێزو نەوازش بۆ شەهیدە سەربەرزەكانمان دا ئەنەوێنین، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هیوادارە ئەم یادە بە شكۆیە بكرێتە هەوێنی هەوڵ و بەرخودانی زیاتر بۆ بەرەو پێشچوونی بوارو كەرتی خوێندن لەناو مامۆستایان و فێرخوازاندا، سەرۆكی زانكۆی سلێمانیش لای خۆیەوە بەڵێن ئەدات وەك چۆن لەساتی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی لە ساڵی 1968 بەرخودان و راپەڕینێكی گەورەی لە بواری خوێندن لەسەر دەستی دامەزرێنەران و مامۆستایان خوێندكاران لە سەر ئاستی شارەكانی كوردستان بەرپاكردو تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت پارێزگاری لە راپەڕینەكەی خۆی كردووە. بە هەمان شێوەش بەڵێن دووپات ئەكاتەوە پارێزگاری لە راپەڕینەكەی 1991 بكرێت، جارێكی تر ڕایگەیاند بە هیواین بە هەر یەكەمان لە ئاستی خۆیەوە پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی راپەڕین بكەین.... دووبارە پیرۆزە.

 

 

 

          پرۆفیسۆر

  دكتۆر رضا حسن حسين

  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 

 





 2022-03-05
 583