پرۆژەی وەرگرتنی وزەی كارەبا لە خۆر، لە زانكۆی سلێمانی كرایەوە



پرۆژەی وەرگرتنی وزەی كارەبا لە خۆر، لە زانكۆی سلێمانی كرایەوە

 kosar othman([email protected])

  ئەمڕۆ 8-3-2022، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و پرۆفیسۆر د. رەزا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و عەلی ڕەزا قوڕەیشی بەڕێوەبەری نوسینگەی (WFP) لە عیراق و خاتوو نیاز بەڕێوەبەری (WFP) لە سلێمانی، لە سەنتەری هەلی كاری زانكۆی سلێمانی پرۆژەی وزەی (solar) ، واتە وەرگرتنی وزەی كارەبا لە خۆر، لە زانكۆی سلێمانی كرایەوە . لە درێژەی ئەو كارو چالاكییانەی كە لەزانكۆی سلێمانی لەگەڵ رێكخراوی (WFP) دا هەیە یەكێك لە دەستكەوتنەكانی ساڵی رابردوی پرۆژەكە دامەزراندنی پرۆژەی وزەی تیشكی خۆر (solar) ە،لە زانكۆی سلێمانی كە سەنتەری (CDC) وەك یەكەم سەنتەر خۆی پرۆژەكەی جێبەجێكردووە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و پرۆفیسۆر د. رەزا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی عەلی ڕەزا قوڕەیشی بەڕێوەبەری نوسینگەی (WFP) لە عیراق و خاتوو نیاز بەڕێوەبەری (WFP) لە سلێمانی، ئەو پرۆژەیە كرایەوە. ئەم پرۆژەیە بە هاوكاری رێكخراوی (WFP) و بەهەماهەنگی زانكۆی سلێمانی دامەزرێنراوەو لە ئێستادا كەتووەتە كار،هەروەها ئەم پرۆژەیە لەلایەن (WFP)ەوە، هاوكاری دارایی دەكرێت و جێبەجێكردنی پرۆژەكەش لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی هەلی كاری زانكۆی سلێمانییەوەيە .

 

 

 

 





 2022-03-08
 1148