پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردیيەوە



پیرۆزبایی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردیيەوە

 [email protected]

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی كوردییەوە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی: 

پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز 

بەڕێزان بێگومان مانگی ئازار سەرباری ئازاری زۆری جەستەی نیشتیمانەکەمان لەگەڵیشیدا مانگی سەرکەوتن و کۆتایهێنانە بە تەواوی ئەو داگیرکەرانەی کە لە مێژوودا نەتەوەکەمانیان داگیر و دابەشکردوە، مانگی ئازارو یادەکانی ڕاپەڕین و جەژنی نەورۆز مژدەی ئازادی و لە دایک بوونی ژیانێکی تازەیان پێیە. 

بۆیە بە بۆنەی یادەکانی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی و جەژنی سەرکەوتنی ڕاپەڕین لە شاری کەرکوک ، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم.

دووبارە پیرۆزە..

 

 پرۆفیسۆر 

د. رضا حسن حسین

 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی

 





 2022-03-18
 2479