سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە نوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری مەراسيمی رۆژی زانكۆی كۆماری كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە نوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵا بەشداری مەراسيمی رۆژی زانكۆی كۆماری كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ31-3-2022، پرۆفیسۆر د. رضا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە نوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كرد لە رۆژی زانكۆی كۆمار.
لە مەراسیمەكەدا پرۆفیسۆر د. ضا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە نوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەو بۆنەیەوە وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: ئەمڕۆ خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین لە مەراسیمی رۆژی زانكۆی كۆمار بە نوێنەرایەتی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بەشدارین و هیوای سەركەوتن بۆ سەرۆكایەتی و بۆردی زانكۆی كۆماردەخوازین .
 وتیشی: خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان لە پاڵ بوونی چەندین زانكۆی حكومی چەندین زانكۆی تایبەت هەن، كە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لە پێگەیاندنی چەندین خوێندكاری لە پسیۆڕییە جیاوازەكان و هاوكارێكی باشن بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕی كاری هەرێمی كوردستان و دەتوانین لە ئایندەدا سودی زۆر گەورە بە وڵاتەكەمان بگەیەنن، هەمان كات لە دەزگا حكومییەكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت سود لە تواناو پسپۆڕییەكانیان وەربگیرێت.
پاشان لەلایەن پرۆفیسۆر د. رەزا حسن حسین پێشانگای فێستیڤاڵی خوێندكارانی زانكۆی كۆمار كرایەوە، كە تێیدا چەندین داهێنانی ناوەزەو بەسود كە سەرجەمیان بەرهەمی هزرو كاری خوێندكاران بوون خرابوونەڕوو.
 
 

 





 2022-03-31
 1826