لەژێر چاودێری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەی هونەری و رۆشنبیری لە كۆلێجی هونەری زانكۆ بەڕێوەچوو



لەژێر چاودێری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی چەند چالاكییەی هونەری و رۆشنبیری لە كۆلێجی هونەری زانكۆ بەڕێوەچوو

 [email protected]

 سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، بەڕێز پ.د. ڕەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بە هاوەڵی بەشێک لە ڕاگرەکان و یاریدەدەرانی سەرۆک و پ.ی.د. ڕێبوار سەلة ذيَعید، ڕاگری کۆلێجی هونەرە جوانەکان و بە ئامادەبوونی مامۆستایان و فێرخوازانی زانکۆ و چەندان میوانی دەرەوەی زانکۆ؛ لە دوو چالاکیی هونەریی کە لە کۆلێجی هونەرە جوانەکان نمایش کران بەشداریی کرد.

چالاکیی یەکەم، کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی بەڕێوە چوو؛ بریتیی بوو لە پێشانگایەکی هاوبەشی هونەرمەندان ڕێبوار سەعید و ژووان ئەبووبەکر بە ناونیشانی (پۆشینی تابلۆکان)، ئەم پرۆژەیە کە لە تابلۆ هونەرییەکانی ڕێبوار سەعید و دیزاین و ڕێکخستنی ژووان ئەبوبەکر بوو، کۆمەڵێک پۆشاک و دیزانی جیاوازی لەخۆگرتبوو کە کاری هونەرییان لەسەر نەخشێنرابوو، ئەم پێشانگایە جگە لە خستنەڕووی پۆشاکەکان، نماییشێکی فێرخوازانی بەشی فیلمسازییشی تێدا بووبە ئامادەکردنی مامۆستا رەنگ مستەفاو مامۆستا میدیا رەوف بێگەرد کە بەشێک لە پۆشاکەکانیان نمایش کرد،لەگەڵ بەشداری بەشی میوزیک.. دوابەدوای ئەم چالاکییە، کاتژمێر ١١:٠٠ی سەرلەبەیانی، سەرۆکی زانکۆ و یاوەرانی، لە کۆڕی ناساندن و نمایشکردنی پرۆژەی (وێنای شیعر لە هێڵدا) بەشدار بوون، ئەم کۆڕە کە لە لایەن: پ.ی.د. ڕێبوار سەعید، شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی ناودار دلاوەر قەرەداغیی و مامۆستا یاسین ئافتاو پێشکەش کرا و مامۆستا ڕەنج حیکمەت بەڕێوەی برد، چەند بڕگەیەکی جیاوازی لەخۆگرتبوو، لەوانەش: سەرەتا کارێکی ئەنیمەیشنی ٩ خولەکیی، کە لەلایەن مامۆستا و هونەرمەند ئاریان عەبدولڕەحمان بۆ دیوانی (لێرەولەوێ باران؛ دووراودوور هەتاو)ـی دلاوەر قەرەداغی و بە بەکارهێنانی هێڵکارییەکانی هونەرمەند ڕێبوار سەعید درووستی کردبوو؛ نماییش کرا. پاش ئەوە، دکتۆر ڕێبوار سەعید باسی لە هێڵکارییەکانی دیوانی ناوبراو کرد کە زیاتر لە ٨٠٠ هێڵکاریی بوون و دیوانەکەی دلاوەریان ڕازاندبووەوە. دوای ئەویش دلاوەر قەرەداغی باسی هەندێک لایەنی ئەم کارە دوولایەنەی کرد، لە کۆتاییشدا یاسین ئافتاو بابەتێکی لەبارەی پەیوەندییە تەنگاتەکانی نێوان هونەری شێوەکاریی و شیعر پێشکەش کرد. لە کۆتایدا دیوانەکە بە ( ٨٠٠ )هێڵکاریەکانەوە پێشکەش بە شاعیر کرا لەپای بەخشینی ئەو هەمو شیعرە ناوازانەی کە بە دنیای ئەدەبی کوردی بەخشیووە.

 





 2022-04-05
 622