پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی بەڕێز طە عزیز صالح



پرسەنامەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی بەڕێز طە عزیز صالح

 [email protected]

 بۆ كۆچی دوایی بەڕێز طە عزیز صالَح، بەڕێوەبەری پێشووی گشتی خانەنشینكراو لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و، بەڕێوەبەری پێشوتری نوسینگەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكات ، ئەمە دەقەكەیەتی:

 
 بەرێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو طە عزیز صالَح
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (طە عزیز صالَح) بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینكراو لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەبەری پێشوتری نوسینگەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی-مان ، پێگەیشت، بەڕێزیان  یەكێك بووە لە فەرمانبەرە چالاك و دڵسۆزو دیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، هەمان كات ساڵانێكی زۆربوو وەك بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی كاری كردووەو لەو ماوەیەدا دڵسۆزانە خزمەتێكی زۆری بە زانكۆی سلێمانی كردووە، بۆیە بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەكەیان دەكەین، لەخوای گەورەش دەپاڕێینەوە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات..
 
انا للە وانا الیە راجیعون
 
      پرۆفیسۆر
 د. رضا حسن حسین
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
 




 2022-04-10
 968