پێنجەمین كۆنگرەی زانستی جیهانی كوردی تایبەت بە كێشەكانی كوردستان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بەڕێوەدەچێت


راگەیاندنی پێنجەمین كۆنگرەی زانستی جیهانی كوردی بۆ ساڵی 2022، تایبەت بە كێشەكانی كوردستان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بەبەشداری سەرجەم ئەكادیمیست و شارەزاو كەسانی پرۆفێشناڵی كوردی و جیهانی، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكان و دەرخستنی توانا مرۆییەكان بەتایبەت گەنجان و گەنجانی شارەزاو بەهرەدار، دوا بەدوای سەركەوتنی دووەمین كۆنگرە لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت لەشاری هەولێر، ئەمساڵیش لەشاری دهۆك كۆنگرەی پێنجەم دەست پێدەكات لە رۆژانی 27-29 تشرینی یەكەم - 2022، ساڵی 2023 لەشاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، لەژێر دروشمی پێویستی بۆ بونیادنانی بناغەیەك لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرە بنەبڕە زانستییەكان بۆ كێشەكان و دابینكردنی ژیانێكی ستاندارد و كوالیتی لەكوردستان، پێنجەمین كۆنگرەی زانستی جیهانی كوردی بۆ ساڵی 2022 دەبەسترێت، بۆیە دەتوانن پەختەی توێژینەوەكانتان بنێرە تا رۆژی 01/07/2022، دوای قبوڵكردن تەواوی توێژینەوەكە لە 31/08/2022 وەردەگیرێت.

