سێ خوێندكاری زانكۆی سلێمانی توێژینەوەیەكیان لەگۆڤارێكی ئاست بەرزدا بڵاوكردەوە



سێ خوێندكاری زانكۆی سلێمانی توێژینەوەیەكیان لەگۆڤارێكی ئاست بەرزدا بڵاوكردەوە

 kosar othman([email protected])

 سێ خوێندکاری قۆناغی چوار لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلیجی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی توێژینەوەیەکیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاست بەرز بڵاوكردەوە.

هەریەك لە خوێندكاران ( محمد رزگار رەشید ، محمد حسن کەریم ، لەنیا جمال محمد )  بە سەرپەرشتی مامۆستا وریا محمد ئەو توێژینەوەیان ئەنجامداوە، توێژینەوەکە لەسەر پێشبینیکردنی کۆرۆنا ڤایرۆسە بە بەکارھێنانی لقێکی سەرەکی لە زیرەکی دەسکرد کە مەشین لێرنینە، ئەم توێژینەوەیە لەسەر زیاتر لە ٥٠٠٠ ھەزار داتا تاقیکراوەتەوە،  توێژینەوەکە لەتوانایدایە کە پێشبینی کۆرۆنا بکات بەڕێژەی 91٪.

 





 2022-06-02
 743