سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەشی زمانی كوردی لەزانكۆی بغداد سەردانی زانكۆی بغداد دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی  بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەشی زمانی كوردی  لەزانكۆی بغداد سەردانی زانكۆی بغداد دەكات

 kosar

 هەردوو زانکۆی سلێمانی وبەغداد وەک دوو زانکۆی دایک لە ھەرێمی کوردستان وعێراق، بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆکی زانکۆی ناوبراو لەچوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنامە هاوبەشەی پێشتر لە نێوانیان بەستراوە، بە ئامادەبوونی شاندێکی زانکۆی سلێمانی لە زانکۆی بەغداد ڕۆژی ٤شەممە ١-٦-٢٠٢٢ کۆبوونەوەیەکیان لە بەغداد ئەنجامدا سەبارەت بە ئامادەیی تەواوی زانکۆی سلێمانی بۆ پشتیوانی بەشەکانی زمان وئەدەبی کوردی لە کۆلێجەکانی زمان وپەروەردە لە زانکۆی بەغداد بە دابینکردنی کورسی خوێندنی ماستەر وھەموو ھاوکارییەکی ئەکادیمی ئەمانەش لەپێناو بەردەوام بوون وپەرەپێدانی ئەو بەشانە لە زانکۆی بەغداد. وە لەھەمان کاتدا بڕیار درا لە داهاتوویەکی نزیکدا کارە زانستییە هاوبەشەکانیان بخەنەبواری جێبەجێکردنەوە لە بواری (سەردان وئاڵوگۆڕپێکردنی مامۆستا وخوێندکاری کۆلێجەکان، توێژینەوەی زانستی هاوبەش وسودوەرگرتن لە سەنتەری توێژینەوە وگۆڤارە زانستیەکانی یەکتر، تەرخانکردنی کورسی خوێندی باڵا وئەنجامدانی سەرپەرشتی وگفتوگۆی هاوبەشی ماستەر ودکتۆرا، سود وەرگرتن لەبەشەناوخۆییەکان بۆ خولی هاوینەیی خوێندکاران). لەکۆتایدا سەرۆکایەتی زانکۆی بەغداد سەردانەکەی شاندی زانکۆی سلێمانی بەرزنرخاند بۆ بەکردارکردنی بەندەکانی رێکەوتنامە ھاوبەشەکەی نێوانیان.

 

 





 2022-06-04
 546