ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 7-6-2022، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی د. رضا حسن حسین سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەكۆبوونەوەكەدا نوێنەری خوێندكاران چەند داواكارییەكی خوێندكارانی خستەڕوو داواشی كرد بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخی خوێندنی ئەمساڵ هاوكاری خوێندكاران بكرێت پاشان دكتۆر كارزان غەفور بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان سیمینارێكی لەسەر پرۆژەی APPRAIS پێشكەشكرد كە وابڕیارە لەڕۆژی 13 ئەم مانگەو ڕۆژانی دواتر سیمینارێكی نێودەوڵەتی لەزانكۆی سلێمانی بەڕێوەببەن كە پێشتر لەچەند زانكۆیەكی جیهان پێشكەشكراوە.

دواترگفتوگۆ لەسەر كێشەی سەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆی سلێمانی كراو راو پێشنیاری ئەندامانی ئەنجومەن لەسەر چۆنێتی چارەسەركردنیان وەرگیرا.

 





 2022-06-07
 527