وەفدێكی جایكای خزمەتگوزاری چینی سەردانی زانكۆی سلێمانی دەكەن

ڕۆژی 14-6-2022، وەفدێكی جایكای خزمەتگوزاری چینی سەردانی زانكۆی سلێمانیان كرد ،مەبەستی سەردانەكەیان دروستكردنی هەماهەنگی و هاوكاری بوو لەگەڵ زانكۆی سلێمانی بۆ خزمەتكردنی كوردستان.
وەفدەكە لەلایەن یاریدەدەرانی زانكۆی سلێمانی پێشوازییان لێكرا ،لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر فراوانكردنی پەیوەندی نێوان زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی جایكا كرد، بۆئەوەی بزانن چۆن خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

