سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەکان کۆبووەوە



سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەکان کۆبووەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمرۆ22-6 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ سلێمانی پرۆفیسۆر  دکتۆر کۆسار محمد و  دکتۆر پێشرەو حەمە جان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، لەگەل بەڕێوەبەرایەتی ولێپرسراوانی بەشەناوخۆییەکان وھۆبەی ھونەری بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی نوێ وکەمپی ناوشار کۆبوونەوە،

مەبەستی کۆبوونەوەکە بۆ بەدواداچوون بوو لە کەموکوڕی سیستەمی ئاو وھەوا، وکێشەی ھونەری وئەسانسۆر، ودابینکردنی سوتەمەنی وڕێکخستنەوەی خشتەی چاودێر وئامادەکردنی ھەردوو تەندەری پاککردنەوە وچاککردنەوە ی بەشە ناوخۆییەکان.

جگەلەوەش داواکاری بۆ بەکرێگرتنی باڵەخانەی نوێ وھۆکاری گواستنەوە و ڕێکاری نوێ بۆ ئارامی وئاسایشی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکان، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی جەختی کردەوەکە ھەموو ئەم پێشنیار و داواکارییانە لە پشوی ھاویندا کاری لەسەر دەکرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ چارەسەری کێشەی باڵەخانەی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣).

 





 2022-06-22
 141