سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی زانکۆی سەڵاحەدین و خانەوادەی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەکات



سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی زانکۆی سەڵاحەدین و خانەوادەی  د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەکات

 kosar othman([email protected])

 

 بۆ کۆچی دوایی هەریەک لە (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د.ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى لەهەمان زانکۆ، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی زانکۆی سەڵاحەدین و بنەماڵەی هەریەک لەو شەهیدانە دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان  سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین 

بەڕێزان خانەوادەی هەریەک لە (د. کاوان ئیسماعیل)  و (د.ئیدریس حەمەخان)

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە لە ڕوداوێکى نەخوازراو و چاوەڕوان نەکراودا، هەریەک لە (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و (د.ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى لەهەمان زانکۆ لە ڕوداوێکی نەخوازراودا شەهید کران.

 لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزەکارەساتێکی دڵتەزێنە بەتایبەت، کەهەردووکیان کەسانێکی ئەکادیمى بەتواناو شارەزاو لێهاتوى زانکۆى سەڵاحەدین بوون ،بەناوی زانکۆی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی لەزانکۆی سەڵاحەدین و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان و لە خۆمانیش دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، لەخوای گەورە داواکارم سەبووری و ئارامی بەدڵ و دەروونی هەموو لایەک بدات و ڕۆحی پاکیان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات ، تاوانباریش بەسزای یاسایی خۆی بگات.

 

                                        انا للە وانا الیە راجیعون

 

                                                پرۆفیسۆر

                                        د. کۆسار محمد علی

                                سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

 

 

 

 

 





 2022-06-28
 468