نوێنەرایەتی گشتی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان دژی شەهید بوونی د.کاوان اسماعیل و کاک د. ادریس عزەت ئەنجامدا



نوێنەرایەتی گشتی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان دژی شەهید بوونی  د.کاوان اسماعیل و کاک د. ادریس عزەت ئەنجامدا

 kosar othman([email protected])

  ئەمڕۆ 29ی حوزەیرانی 2022  نوێنەرایەتی گشتی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان دژی شەهید بوونی هەردوو هاوپیشەیان د.کاوان اسماعیل و کاک د. ادریس عزەت ئەنجامدا.

گردبوونەوەكە لەبەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانیدا ئەنجامدرا كەتێیدا بەیانەمەیەكی هاوخەمییان خوێندەوە كەتێیدا هاتبوو، ‌‌‌لە پاڵ دەربڕینی پرسەو هاوخەمیمان بۆ ڕۆحی پاکی هەردوو هاوپیشەی بەڕێزمان بەڕێزان کاک د.کاوان اسماعیل و کاک د. ادریس عزەت، بە توندی ئیدانەی ئەو کارە دژ بە مرۆڤانە دەکەین وە داوای توندترین سزا بۆ تاوانبار وە تێوەگلاوانی تر بەم تاوانە قیزەونە دەکەین.

 ئەوان لەکاتێکدا پابەندبوون بە ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی خۆیان لەبری ڕێز لێگرتن و گوشینی دەستی ماندویەتیان مەرگ کرا بە خەڵات بۆیان.

 ئەم ڕوداوانە پێشهات گەلێکی زۆر خراپن وە لە ئەگەری بەهەند وەرنەگرتنی هۆکارەکانیان ئەوەندەیتر کۆمەڵگەی کوردی توشی داخورانی کۆمەڵاتی و ئەخلاقی دەکەن. دەبێت حکومەتی هەرێم پاراستنی کەرامەتی تاک وە بەتایبەت مامۆستایانی زانکۆ بخاتە ئەولەویەتی کارەکانیەوە، وە ڕێگە نەدات لەوە زیاتر حەرەم و شکۆی زانکۆ بکرێتە قوربانی ئەوانەی کە دەیانەوێت زانکۆکانیش بکەنە قوربانی گرێ دەرونیەکانیان.

 





 2022-06-29
 312