ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 29-6-2022، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆر  د. كۆسار محمد علی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەمیانی كۆبوونەوەكە، سەرۆكی  زانكۆی سلێمانی دەستخۆشی لە سەرۆكی پێشووی زانكۆ كردو ماندووبوونەكانی بەرز نرخاندو وتیشی سەرەڕای ئەو هەل و مەرجەی كە زانكۆی سلێمانی تێدا بوو، بەڵام بەهەوڵی پڕۆفیسۆر دكتۆر رەزا ئاستی زانستی زانكۆی سلێمانی هەر لە بەرەو پێشچووندا بوو.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا دكتۆر كۆسار داوای لە یاریدەدەرەكانی سەرۆكی زانكۆو ڕاگرە بەڕێزەكان كرد كە دەسەڵاتەكانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ڕایی كردنی ئیش و كارەكانیان، وتیشی بۆ بەرەو پێش چوونی زانكۆی سلێمانی پێویستە كاری بە كۆمەڵ بكەین و هەمووان بەشداربين.

وتیشی پێویستە گرنگی بە كارو چالاكییەكانی خوێندكاران بدەین و هەوڵ بدەین كە خوێندكارە بەهرەمەندەكان لە بوارە هونەریی و وەرزشی و زانستییەكاندا تواناكانی خۆیان پیشان بدەن و بەڕێوبەرایەتییەك بۆ ئەو چالاكییانە دابمەزرێنرێت.

لەكۆتایشدا چەندین راو بۆچوون لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشنیار كراو گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

 





 2022-06-29
 298