زانکۆی جیهان پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی زانکۆی سلێمانی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ی تەمموزی ٢٠٢٢)، وەفدێکی زانکۆی جیهان بە سەرۆکایەتی پ.ی.د.ئومێد رەفیق فەتاح، سەرۆکی زانکۆکە سەردانی پڕۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی موراد، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ـ یان کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە ئەرکە نوێیەکەی لێکرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی بابەتە زانستییەکانی هەردوو زانکۆ کرد و جەختیان لە کاری پێکەوەیی و زانستی کردەوە.

