زانكۆی سلێمانی رێزلێنان دەبەخشێتە چوار ئەكادیمیستی كورد



زانكۆی سلێمانی رێزلێنان دەبەخشێتە چوار ئەكادیمیستی كورد

 [email protected]

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-9-2022، لە مەراسێمێكدا پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، رێزلێنانی بەخشییە چوار داهێنەری كورد كە سیانیان داهێنانەكانیان لەبواری پزیشكیدایەو یەكێكی تریان لە بواری رووەكناسیدایە.
لە پای ئەو داهێنان و بروانامە ئاستبەرزانەی كە بە دەستیان هێناوە لەبواری پسپۆڕی خۆیاندا، لە رێورەسمێكدا لەسەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی لەلایەن پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی-ەوە، رێزلێنان بەخشرایە چوار داهێنەری كورد، كە سیانیان داهێنانەكانیان لەبواری پزیشكیدایەو یەكێكی تریان لە بواری رووەكناسیدایە.
ئەو داهێنەرانەش كە رێزلێنانیان پێبەخشرا، پێكهاتبوون لە د. گۆران فریاد كە پزیشكی پسپۆڕە لە بواری چاندنەوەی گورچیلە، بۆ ئەو نەخۆشانەی كە گورچیلەكانیان توشی سستبوونی درێژخایەن بووەو لەكاركەوتووە، د. شیروان حمەامین هەرلەبواری چاندنەوەی گورچیلەدایە كە ئەم بروانامانە زۆرگرنگن بۆ وڵاتەكەمان و خزمەتێكی زۆر بە بواری خوێندنی باڵاو بواری پزیشكی دەگەیەنن و دەتوانن لە رێگەیەوە خوێندكارانی خوێندنی باڵای پزیشكی فێربكرێن و رابهێنرێن، یەكێكی تر لەو داهێنەرانە د. حەبیب محمد محمود، ە كە ئەو بروانامە بەرزەی بەدەستیهێناوە لەبواری نەشتەرگەریی ناو سكە بە بێ بڕین و كرنەوەی ناو سك كە لە رێگەی چەند كونێكی بچوكەوە بە نازور دەكرێت،(لاپروسكۆب)ی، كە ئەمە لە ئێستادا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەو زانستە لە كۆلیجەكانی پزیشكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا پەرەی پێبدرێت و پزیشكانی لەسەر رابهێنرێت، كە شێوازێكی زانستی نوێی سەردەمە بۆ نەشتەرگەری، هەروەها یەكێكی تر لەو داهێنەرانە د. كارزان عمر قادر مامۆستا لەبەشی بایۆلۆجی كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانییەو داهێنانەكەی دۆزینەوەی رووەكێكی نوێیە بۆ ناو لیستی رووەكە دۆزراوەكانی جیهان، كە لە كوردستان بوونی هەیەو لە لایەن ئەم داهێنەرەوە بەناوی كوردییەوە ناو نراوە .
هەرلە مەراسیمەكەدا د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزیایی لەو داهێنەرانە كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن ، هەروەها بەڵێنی پشتگیری و هاوكاری تەواوی پێدان.
 
پاشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیداو بە ئامادەبوونی كەناڵەكانی راگەیاندن، ئەو چوار داهێنەرە بەوردی داهێنانەكانیان ناساند، كە لەسەر ئاستی عیراق ئەم داهێنانانە دەگمەنن.




 2022-09-08
 514