پەیامی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن



پەیامی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن

 kosar othman([email protected])

 خوێندكارانی ئەزیزو خۆشەویست، مامۆستایانی ماندوونەناس، فەرمانبەرانی سەربازی ون، كارمەندانی ئازا لەهەموو بەش‌و یەكە كارگێڕییەكانی زانكۆی سلێمانی، بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندن، پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەم.

هیوادارم ساڵی نوێی خوێندن، ببێتە دەستپێكێكی باش بۆ خوێندكاران، تا لەم ساڵە نوێیەدا ئاستی زانستی خۆیان بەرزبكەنەوەو قۆناغێكی نوێی ژیانیان بە سەركەوتوویی تەواو بكەن.

هیواداریشم مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و كارمەندانی بەرێزی زانكۆی سلێمانی وەك ساڵانی پێشوو ماندوونەناسانەو بەگیانێكی بەرزی لە خۆبردووییەوە، بەردەوامبن لەخزمەتكردنی خوێندكارانی خۆشەویست، تا وەك هەمیشە ببنە بەشێك لە سەركەوتنەكانیان.

ئێمە لەسەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دڵنیاتان دەكەینەوە، لەگەڵتان دەبین، بۆ ئەوەی ساڵێكی نوێی سەركەتوو لەپرۆسەی خوێندن بەڕێبكەین،  بە پاڵپشت بە ئێوەی خۆشەویست پشت بەخوا پلانێكی تۆكمەمان داناوە بۆ ئەوەی زانكۆی دایك جارێكی تر بەپرۆژەو پلانی گەورەوە خزمەتی شارو هەرێمەكەمان بكات و بەگوڕو تینێكی زۆرەوە بەشداربێت لەبەرەوپێشبردنی شارو هەرێمەكەمان.

لێرەوە پێویستمان بەهاوكاری و بیركردنەوەی وردو پرۆژەی ناوازەی ئێوەی خۆشەویست (مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندكاران) هەیە، كە دڵنیاین زۆر هاوكارمان دەبن بۆ ئەوەی جارێكی تر زانكۆكەتان رۆڵی سەنتەریی خۆی ببینێت لەكۆمەڵگەدا، بۆ ئەم مەبەستەش دەرگامان واڵایە بۆ هەموو بیرۆكەو پرۆژەیەك، چاوەڕێی پرۆپۆزڵەكانتان دەكەین. دووباره ‌ساڵی نوێی خوێندنتان پیرۆز بێت‌و هیوای سەركەوتن بۆ خوێندكاران‌و مامۆستایان‌و سەرجەم فەرمانبەرانی زانكۆ دەخوازین.

                                                                                                          پرۆفیسۆر

                                                                                             دكتۆر كۆسار محەمەد

                                                                                           سەرۆكی زانكۆی سلێمانی





 2022-09-12
 357