سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد

 kosar othman([email protected])

  ئەمڕۆ چوارشەممە 14-9-2022، پرۆفیسۆر د. كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

مەبەستی سەردانی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییكردن بوو لەسەرۆكی زانكۆ بەبۆنەی دەستبەركاربوونی لە ئەركە نوێیەكەی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانیانیدا، هەرلەو دیدارەدا جێگری سەرۆكی هەرێم، ئاماژەی بەوەدا كە ئەركی زانكۆ قورسە، لەبەر ئەوەی وەك ناوەندێكی گەورەو گرنگی زانستی و مەعریفی رۆڵێكی گەورە دەگێڕێت لە پێشخستنی وڵات و پێگەیاندنی نەوەكانی داهاتوومان كە ئەوانن لە ئایندەدا ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن.

پاشان سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، سوپاسی جێگری سەرۆكی هەرێمی كردو رایگەیاند، وەك زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە پیشتیوانی و هەماهەنگییەكانی سەرۆكایەتی هەرێم دەكەین بۆ باشتر راپەڕاندنی كاروبارەكان، وتیشی: كارنامەیەكی گرنگمان بۆ پێشخستن و پێشەنگیی زانكۆی سلێمانی ئامادەكردووە، كە بە هەوڵی هەموولایەك جێبەجێی دەكەین.

هەرلەو دیدارەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و حاكم سوبحی راوێژكاری جێگری سەرۆكی هەرێم ئامادەبوون.





 2022-09-14
 350