بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستى جیهان مامۆستایەکی زانکۆى سلێمانى هەستەوەرى نانۆیی باریۆم-فیرایت دروست دەکات و زاراوەیەکی نوێ بۆ فەرهەنگی زانستى جیهانیی سەربار دەکات



بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستى جیهان مامۆستایەکی زانکۆى سلێمانى هەستەوەرى نانۆیی باریۆم-فیرایت دروست دەکات و زاراوەیەکی نوێ بۆ فەرهەنگی زانستى جیهانیی سەربار دەکات

 kosar othman([email protected])

توێژینەوەیەك لە بواری تەکنەلۆژیای نانۆدا، بۆ یەکەمجار لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا، كە تایبەتە بە هەستەوەری شێ لە ماددەی نانۆیی باریۆم- فیرایت بەدوو ستراکچەری جیاواز. 
ئاڵنگاریی سەرەکی لەبەردەم ئەم توێژینەوەیەدا، کە پێشتر بە سەرکەوتوویی ئەنجامنەدراوە، بریتی بوو لەجیاکردنەوەی پراکتیکی دوو ستراکچەری بلوری (کریستاڵی) باریۆم (تاک فیرایتی و شەش فیرایتی) و دروستکردنی هەستەوەری شێ لە هەریەکە لەو دوو ستراکچەرە، لەگەڵ پشکنینی هەستیاریی هەستەوەرەکان لە مەودای شێی (30-90%)، خەسڵەتی نەگەیەنەریشی بۆ ئەو مەودای شێیە و پلەی گەرمی (25-600 پلەی سەدی) و لەرەلەری (10کیلۆ- 2مێگا هێرتز).
لەئەنجامی ئەم توێژینەوەیە، داهێنانی زاراوەیەکی نوێ و ناوازە لەلایەن زانکۆی سلێمانییەوە بەناوی (Humidito-dielectric)، کە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی جیهان زاراوەکە بۆ فەرهەنگی زانستی سەربار کرا. مەبەست لە زاراوەکە لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سیفەتە کارەباییەکی ماددەی نانۆییە لەژێر کاریگەریی ڕێژەی جیاوازی شێدا.
 ئەم توێژینەوەیە دەروازەیەکی نوێی لەبەردەم توێژەرانی چەندین بواردا واڵاکرد، وەک بوارەکانی ئەلیکترۆنیک و پزیشکی و ژینگە و کشتوکاڵ ...هتد
 پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. بروسکە عەبدوڵڵا ئەژدەر، مامۆستا لە کۆلێجی زانست به‌شی فیزیا، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا سەروەر حەسەن، توێژەر لەکۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران (وەزارەتی پەروەردە)، توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە و ئەنجامەکانی توێژینەوەکەیان لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی ڕەسەنی ئاست-بەرزدا (Results in Physics) بڵاوکردووەتەوە، کە فاکتەری کاریگەریی (4.5)ـە.
بۆ بینینی توێژینەوەكە كلیك لێرە بكە:
 




 2022-09-22
 1437