رێورەسمی رۆژی توێژینەوەی راهێنراوان لە زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو


ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-9-2022، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و چەندین پزیشك و مامۆستای زانكۆ رێورەسمی (رۆژی توێژینەوەی راهێنراوان)، لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكەش بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان وتاری رۆژی توێژینەوەی راهێنراوان لەلایەن د. عەبدلخالق ئەمین نوێنەری ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزشكییەكان خوێندرایەوە، كە تێدا بە گرنگیيەوە باسی لە ئەنجامدانی ئەم چالاكییانە كرد بۆ رۆژی توێژینەوەی راهێنراوان، كە بۆ خۆی بوونی بۆردی كوردستانی هەوڵێكی گرنگە بۆ گەشەپێدان و فراوانكردن و پێگەیاندنی چەندین پزیشكی پسپۆڕ لە پسپۆڕیيە جیاوازەكانی پزیشكی بۆ خزمەتی وڵاتەكەمان.
دواتر لەلایەن پڕۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتاری سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەم بۆنەیەوە خوێندرایەوە و رایگەیاند: ئه‌م بۆنه ساڵانه‌یه به‌ڕوداوێكی گرنگی پزیشكی ئه‌ژمار ده‌كرێت كه‌تێیدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خوێندكارانی خوێندنی بۆرد له پسپۆڕیه جۆربه‌جۆره‌كانی پزیشكی دا توێژینه‌وه‌كانیان ده‌خه‌نه ڕوو له‌شێوه‌ی پێشكه‌شكردن و پیشاندان، هەروەها وتی: له‌ئه‌مساڵدا 132توێژینه‌وه له‌لایه‌ن 132پزیشك ده‌خرێنه‌ڕوو كه‌هه‌موو پسپۆڕيیه جۆربه‌جۆره‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كه له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون.
وتیشی: ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی وه‌كو زانكۆی دایك هه‌میشه ده‌رگامان واڵابووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره چالاكییه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی و بواره‌كانی تر كه خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌تایبه‌ت و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی بكات، راشیگەیاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی لێره كۆكردۆته‌وه یه‌كێكه له ده‌رئه‌نجامه كرداريیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕیه‌تیه‌كانی پزیشكی كه‌پارساڵ واژۆكرا.
لە كۆتایی وتەكانیدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتی: پێم خۆشه له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی تر دوپاتی بكه‌ینه‌وه كه زانكۆی سلێمانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كار و پڕۆژه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان زانكۆ و دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانی تری حكومی و ناحوكومی، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بواره ئه‌كادیمی و زانستی یه‌كانيش كه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌ن له‌بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ستراتیجیه سه‌ره‌كیه‌كانی كارنامه‌ی نوێی زانكۆمان تاوه‌كو بتوانین له‌ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تێكی باشتر و شایسته‌تر به‌دانیشتوانی شاره‌كه‌مان و هه‌رێمه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان بكه‌ین.
هەروەها لەلایەن پرۆفیسۆر د.محمد عمر به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕایه‌تیيه‌كانی پزیشكی له سلێمانی، كورتە باسێك لەسەر مێژوو و كاروچالاكییەكانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕایه‌تیه‌كانی پزیشكی، خرایەڕوو كە تێیدا بەوردی و بە داتا سەرجەم كار‌و بەرهەمەكانی ئەنجومەنەكە بۆ ئامادەبووان ئاشكراكرا.
دواتر لە لایەن د. محمد شوانی بەرێوەبەری گۆڤاری بۆردی كوردستانی بۆ پسپۆڕایه‌تیيه‌كانی پزیشكی، كورتە باسێك لەسەردامەزراندن و قۆناغەكانی كاركردنی گۆڤارەكە تا ئێستا، بەوردی خرایەڕوو.

