ئاگادارییەک لە سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمیەوە


سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی خولی شەشەمی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت
سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی سلێمانی خولی شەشەمی ڕاهێنانی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت. بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر ئاگادار ئەکاتەوە، ئەوانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین ئەتوانن لە بەرواری (٩ ی ١٠ ی ٢٠٢٢) تا بەرواری (١٦ ی ١٠ ی ٢٠٢٢) ئەتوانن دواکاری بەشێوەی (ئۆنڵاین) پێشکەش بکەن دوای خوێندنەوەی وردی هەنگاوەکانی پێشکەشکردن.
ئەم خولە بەشێوەی ڕوبەڕو و لە کامپی زانکۆدا ئەبێت.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
١/ مەرجە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی ماستەری ئەکادیمی یاخود دکتۆرای ئەکادیمی بێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- ئەگەر لە زانکۆکانی ناوەوەی وڵات خوێندنی تەواو کردبێت پێویستە فەرمانی زانکۆیی بەخشینی بڕوانامەی لەلایەن زانکۆکەی بۆ دەرچوبێت.
2- ئەگەر پێشکەشکار لە زانکۆکانی دەرەوە وڵات خوێندنی تەواو کردبێت، پێویستە بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەت لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدرابێت. لە حاڵەتێکدا ئەگەر بڕوانامەکەی لەژێر پڕۆسەی یەکسانکردن بێت، ئەوا پێویستە پشتگیری لە (وەزارەت/ بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان) بهێنێت بۆ بەشداریکردن لە خولەکە و تیایدا ئاماژە بدرێت کە بڕوانامەکەی لە ژێر پڕۆسەی یەکسانکردندایە، لەم حاڵەتەدا تاوەکو بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامەکەی لە وەزارەت بۆ بەشداربوی خول دەرنەچێت یان ئەگەر بڕوانامەکەی بە ئەکادیمی هەژمار نەکرا، ئەوا بڕوانامەی خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی پێنادرێت.
٢/ مەرجە پێشکەشکار نمرەی (٥) ی لە تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس (IELTS-Academic) یاخود هاوتاکانی لە (TOEFL-IBT, TOEFL-PBT PTE) یاخود بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت بەو ئاستەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی کردوە. لە کاتی پێشکەشکردنی داواکری بۆ خولەکە، مەرجە بڕوانامەی توانستی زمان (٣) سێ ساڵی بەسەریدا تێپەڕنەبوبێت.
هەنگاوەکانی پێشکەش کردن:
هەنگاوی یەکەم: پڕکردنەوەی (فۆڕمی پێشکەشکردن) کە بەستەرەکەی لە خوارەوەی ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتوە.
هەنگاوی دوەم: ئامادەکردنی ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە:
1. (٢) کۆپی ملەوەن لە ىڕوانامەی دکتۆرای ئەکادیمی یاخود ماستەری ئەکادیمی. ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندویانە مەرجە (٢) کۆپی ملەوەن لە بڕیاری یەکسانکردنی بڕوانامە یاخود پشتگیری یەکسانکردنی بڕوانامەیان هەبێت. یاخود هێنانی پشتگیری لە 'بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنی بڕوانامەکان' تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە لە ئێستادا بڕوانامەکانیان لە پڕۆسەی یەکسانکردندایە).
2. بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەو جۆرەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە (٢ کۆپی ملەوەن)
3. نوسراوی فەرمی (لارینەبون) لە شوێنی کار بۆ ئەوانەی کە فەرمانبەرن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم یاخود زانکۆ تایبەتەکان. ئەوانەی کە میلاکی هیچ جێگەیەک نین، پێویستایان بە هێنانی نوسراوی لارینەبون نیە.
4. پاسپۆرت (١ کۆپی ملەوەن)
هەنگاوی سێهەم: دوای ئەوەی پێشکەشکار فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕ ئەکاتەوە، پێویستە ئەو دۆکیومێنتانەی سەرەوە ئامادە بکات لە فایلێکدا. پاش تەواو بونی ماوەی پێشکەشکردن، بەڕەچاوکردنی ڕینماییە تەندروستیەکان، سەنتەری پێداگۆجی پەیوەندی بە پێشکەشکارەوە ئەکات، وە کات و بەروارێکی بۆ دائەنێت بۆ هێنانی دۆکیومێنتەکانی بۆ سەنتەری پێداگۆجی.
تێبنی:
1. لە کاتی پێشکەشکردن و دوای قۆناغی پێشکەشکردن، پێویست ناکات پێشکەشکار سەردانی سەنتەری پێداگۆجی بکات. دوای تەواوبونی ماوەی پێشکەشکردن، سەنتەری پێداگۆجی خۆی پەیوەندنی بە پێشکەشکارەوە ئەکات بۆ ئاگادارکردنەوەی لە هێنانی دۆکیومێنتە دواکراوەکان. جگە لەم شێوازی پێشکەشکردن و پەیڕەوکردنی ڕێوشوێنانەی کە باسکراون، بەهیچ جۆرێک داواکاری لە هیچ پێشکەشکارێک وەناگیرێت.
2. لە حاڵەتی بونی هەر پرسیارێک، پێشکەشکار ئەتوانێ لە کات و ڕۆژی کارکردندا پەیوەندی بکات بە ژمارە تەلەفونی سەنتەرەوە کە بریتیە لە (0770 942 0408). جگە لەم ژمارەیە سەنتەری پێداگۆجی خاوەنی هیچ ژمارەیەکی تر نیە و بەرپرسیار نیە لە وەڵامدانەوەی ژمارە کەسییەکان.
3. ماوەی خولەکە شەش مانگە، هەفتەی دو ڕۆژ، ڕۆژی ٣ کاتژمێر، لە کاتی ئێواراندا بەڕێوەدەچێت.
4. بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنڵاینی داواکاری پێشکەشکردن، ئەم کلیک لەم بەستەرە بکە.
:بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی پێشكەشكردنی داواكاریی بۆ خولی شەشەمی پێداگۆجی كلیك لێرە بكە

