ئاگاداريیەك لە سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی سلێمانی



ئاگاداريیەك لە سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی سلێمانی

 [email protected]

 پرۆژەی (EMPACT) بە هەماهەنگی بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) وجێ بەجێ کردنی لە لایەن زانکۆی سلێمانی – لە ڕێگەی سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار(CDC)ەوە، بۆ هاوکاری گەنجانی پەنابەری سوری، ئاوارەی ناوخۆ، گەنجانی ناوەندی پارێزگای سلێمانی و شارەدێی پیرەمەگروون، کە مەبەست لێی بنیادنانی داهاتوویەکی گەش و پرشنگدار، وە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی زانستی کە لە ئاست خواست و ویستی هەمووگەل و نەتەوە جیاوازەکاندا بێت. بە کردنەوەی خولی زانستی سەردەمیانە کە بریتین لە (پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی و زانستی کۆمبیوتەر). ئەم پڕۆ‌ژەیە سەرچاوەیەک دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کەلتوور و بۆچوونە جیاوازەکان کە ئامانج لێی ڕەخساندنی هەلی کارە  بۆ بەشداربووان لە داهاتوودا. پرۆژەکە لە ڕێگای (Zoom Meeting / Online)ەوه جێبەجێ دەکرێت.

 
مەرجی بەشداربوون:
١. مەرجە تەمەنی بەشدار بوو لە نێوان (18-35) بێت.
٢. پێویستە بەشدار بوو کاتی خۆی تەرخان بکات بۆ پرۆژەکە، واتە هیچ کارێکی تری نەبێت.
٣. لە خێزانێکدا تەنها یەک کەس مافی بەشداری بوونی لە پرۆژەکەدا هەیە.
٤. پێویستە بەشداربوو لایەنی کەم هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی بێت.
 
خۆ تۆمارکردن لە پرۆژەکەدا لەڕێگەی ئەم لینکەوە دەبێت: ( https://bit.ly/3SKoPi2).
تێبینی:
دواکات بۆ خۆتۆمارکردن ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٠/١٠/٢٠٢٢)
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە لە ڕۆژانی یەکشەممە بۆ پێنجشەممە کاتژمێر (٩:٠٠)ی بەیانی بۆ (٤:٠٠)ی ئێوارە: ٠٧٧٢٥٢٢١٥٨٥  یان  ٠٧٧٠٩٢٩٣٧١٨
 
        پ.ی.م. امیر سەردار کویخارشید
  بەڕێوبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)
                زانکۆی سلێمانی
 




 2022-10-16
 1368