سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ دەكات



سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ دەكات

 [email protected]

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی سەرجەم كۆلێج و بەشەكانی زانكۆ دەكات، هەربەم بۆنەیەشەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ دەكات كە ئەمساَڵ دەستپێكی قۆناغێكی نوێی ژیانیان دەبێت، كە خوێندنی زانكۆییە.
 
 خوێندكارانی ئازیزی وەرگیراو بۆ ئەمساڵ لە كۆلێج و بەشەكانی زانكۆی سلێمانی، بە ناوی سەرۆكایەتی زانكۆو ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە، لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایتان لێدەكەین و بەخێربێن، هیوادارین دەستپێكی ژیانێكی نوێ و قۆناغێكی نوێی خوێندنتان لە زانكۆ بە سەركەوتوویی بەرێ بكەن و لە رێگەی خوێندن لە زانكۆ بە ئامانجەكانتان بگەن، خوێندكارانی بەرێز راستە لە قۆناغەكانی پێشووی خوێندنتاندا هەوڵێكی زۆرتانداوەو ماندوبوون، لە ئێستادا لە قۆناغی خوێندنی زانكۆییدا دەبێت هەوڵەكانتان زیاتر چڕبكەنەوە و زیاتر خۆتان ماندووبكەن، تاكو بتوانن قۆناغی خوێندنی زانكۆش بە سەركەوتوویی ببڕن و لە رێگەی ئەو زانستەی كە وەریدەگرن لە پاشەڕۆژدا بتوانن خزمەتی وڵات و كۆمەڵگاكەمانی پێبكەن و ببنە كەسانێكی كارامەو شارەزاو گۆشكراو بە زانستی سەردەم تا سودتان هەبێت بۆ كۆمەڵگای كوردەواری.. 
 
دووبارە پیرۆزە..
 
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی
 




 2022-11-05
 201